بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەرچاوە ئاگادرەکان ڕایانگەیاند کە چەکدارانی تیرۆریستی جەولانی یەکێک لە کەسایەتییە بەناوبانگەکانیان لە گەڕەکە کۆنەکانی دیمەشق بە راشکاوانە کوشتووە کە ئەو هەوڵە نامرۆڤانە بووەتە هۆی پەرەسەندنی ترس و تووڕەیی لە نێوان هاووڵاتیانی سووریایی.
ئەو سەرچاوەگەلە زیادیان کرد کە تیرۆریستەکانی سەر بە جەولانی پێش لە کوشتنی ئەو کەسە داوایان لەخەڵکی ئەوگەڕەکە کردووە کە بۆ دینی ئیعدامی ناوبراو کۆ ببنەوە.
تۆماری پێنجەمین جەنایەتی داعش لە حومسی سووریا؛ تیرۆریستەکان خەریکین بەهێز دەبنەوە
سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند کە دانیشتووانی ناوچەی بادیە لە حومسی سووریا پێنج تەرمی کەلەپچە بەدەستیان لە زەوینە کشتوکاڵییەکان دۆزیوەتەوە کە ئاسەواری گوللە لەسەر تەرمەکانیان بینراوە.
ئەو سەرچاوەگەلە زیادیان کردووە کە ئەو قوربانیانە کە زۆربەیان هێزی سەربازی حکومەتی پێشووی سووریا بوون، 2 هەفتە پێش کەوتوونەتە داوی چەکدارانی داعشەوە و ڕفێندراون و بەشێوەی دڕندانە کوژراون.
پێکدادانی چەکداری توند لە نێوان چەکدارانی ڕژێمی جەولانی و دژبەرانی ئەو ڕژێمە هاتە ئاراوە
بۆ دووهەم ڕۆژی بەردەوام شارە باکوورییەکانی سووریا پێکدادانی چەکداری نێوان چەکدارانی ڕژیمی جەولانی و دژبەرانی ئەو ڕژیمەی بە خۆوە بینیوە.
عەبدولحەمید عەلی یەکێک لە شێخەکانی خێڵی جەغایفە جەختی کرد کە پێکدادانی چەکداری نێوان تیرۆریستەکانی جەولانی و دژبەرانی ئەو ڕژێمە لە ناوچە باکوورییەکانی سووریا بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام چڕ بووەتەوە.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو پێکدادانە لە هەندێک لە شارە باکوورییەکانی سووریا لە نێوان چەکدارانی جەولانی و کەسانێک کە نایانەوێت بچنە ژێر ڕکێفیان ڕووی داوە و بووەتە هپی کوژرانی چەند کەس لە هەر دوولاکە.
Your Comment